زایەڵە - بهپێی زانیاریهكان ئەمڕۆ سێ تووشبووی دیکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکران کە پێش شەش رۆژ پشکنینەکانیان رەوانەی بەغدا کرابوون بۆ پشتڕاستکردنەوە.
هاوكات دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ دوو ئافرەت و پیاوێک بە گومانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون، ئەنجامەکانیان پۆزەتیف دەرچوو، واتە هەڵگری نەخۆشییەکەن.
ههربهپێی زانیاریهكان هەرسێ کەسەکە خزمی یەکدین و خەڵکی سنووری ناحیەی رۆڤیەن لە قەزای بەردەڕەش؛ دووانیان خوشک و بران تەمەنیان 20 و 21 ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 52 ساڵە و دایکیانە.
دکتۆر سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری نەخۆشیە گوازراوەکان لە دهۆک :
پێش چەند رۆژێک ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوون؛ لە دهۆک چارەسەر وەردەگرن و تەندروستیان جێگیرە.
کامەران کەریم